سنایده‌ر : مێسی ؟ وابزانم گوێم له‌م ناوه‌ بووه‌
نوشته شده توسط : Honar Pirani

سنایده‌ر : مێسی ؟ وابزانم گوێم له‌م ناوه‌ بووه‌

ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ڤێلسی سنایده‌ر ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به‌ یاریه‌ مێژوویه‌که‌ی نێوان یانه‌که‌یی و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ میانه‌ی یاریه‌کانی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت له‌ نێو یاریگای یانه‌که‌ی پێشووی نازناوی خوله‌که‌ به‌رز بکاته‌وه‌ و با س له‌ چه‌ند لایه‌نێکی یاریه‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت : گه‌یشتن به‌ یاری کۆتایی شتێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ ، ده‌مێکه‌ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینم له‌ نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ جامه‌که‌ به‌رز بکه‌مه‌وه‌ بۆ هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونه‌ش ده‌بێت یانه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵگری نازناوه‌که‌ ببه‌زێنین و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌وه‌ش ئه‌نجام بده‌ین و هیچ شتێک مه‌حاڵ نیه‌ .. دواتر شنایده‌ر سه‌باره‌ت به‌ یاریزانه‌ خه‌یاڵیه‌که‌ی بلوگرانا لیۆنێل میسی وتی : میسی ؟ به‌ڵێ وابزانم گوێم له‌و ناوه‌ بووه‌ پێم وایه‌ باشترین یاریزانی جیهانه‌ به‌ڵام هۆکارێک هه‌یه‌ بۆ راگرتنی  ، بۆچی نا ؟ ده‌یبینن ..




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 618
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست